وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئیدانەی هەر كارێك دەكەین ببێتە هۆی برینداركردنی هەستی بەرانبەر و بە مافی خۆمان دەزانین رێكاری یاسایی بگرینە بەر. لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای كرد “هەموو دروشمە پیرۆزەكانی ئایینی ئەوپەڕی ڕێزلێگیراون، هەر بەڕێزێك بیر و بۆچونێكی جیاوازی خۆی هەیە، نابێت بە بەكارهێنانی هەندێ دەستەواژە هەستی بەرانبەر بریندار بكات”. وەزارەتی ئەوقاف ڕایشیدەگەیەنێت: هەر سەرپێچیەك گوزارشت و نیشاندانی بێڕێزی بێت دەچێتە خانەی ناوزڕاندنەوە، بۆیە ئیدانەی هەر كارێك دەكەین ببێتە هۆی برینداركردنی هەستی بەرانبەر و بە مافی خۆمان دەزانین رێكاری یاسایی بگرینە بەر.
