بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن گشتاندنێكی بۆ پابەندبوونی میدیاكان بە بنەماكانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێم دەركرد. وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات لە كاتی ڕووماڵكردنی هێرشە درۆنی و ڕووداوە ئەمنییەكاندا، بەرپرسیارێتی نیشتمانی لەبەرچاو بگرن. بەپێی گشتاندنەكە، پێویستە میدیاكان تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن و خۆیان لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست بپارێزن كە ببێتە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ. هەروەها جەخت كراوەتەوە كە نابێت ڕووماڵەكان ببنە هۆی تێكدانی سەقامگیری بازاڕ و گرانبوونی نرخەكان. وەزارەت هۆشداری دەدات كە هەر سەرپێچییەك لەم ڕێنماییانە و یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2014، كەناڵەكان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەكاتەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی.
