هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا و كردنەوەی نووسینگە لە هەولێر و بەغداد بە مەبەستی نەهێشتنی ئاستەنگ و كێشەكان كە ڕووبەڕووی ئەو كەرتە دەبێتەوە، ڕێك كەوتن. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لەوبارەوە ڕایگەیاند: جەختمان كردووەتەوە كە ئەو كێشانەی دێنە پێشەوە بە تەلەفونێكیش بێت بتوانین چارەسەریان بكەین.
