ململانێی توندی پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، ماڵی كوردی خستووەتەوە ناو گێژاوی پەرتەوازەیی. لەبری یەكڕیزیی نەتەوەیی، ڕێككەوتنی ژێربەژێری ئەم دوو حزبە لەگەڵ لایەنە عەرەبییەكان، پێگەی سیاسیی كوردستانی لە بەغدا بەتەواوی لاواز كردووە. لە چوارچێوەی ململانێكاندا، پارتی “نزار ئامێدی” وەك سەرۆككۆماری عێراق ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت مامەڵەی لەگەڵ ناكەن. ئەم حزبە پێشتریش هەمان هەڵوێستی بەرانبەر بەرهەم ساڵح ڕاگەیاندووە.
