خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند بەهۆی بەشداریی سارا موحسین و سازگار فایەق لە دانیشتنی پەرلەمان، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو دوو پەرلەمانتارەیان لە ریزەکانی خۆیان داوە. ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سارا موحسین و سازگار فایەق، بە پێچەوانەی بڕیاری ڕەوتەکە، چوونەتە دانیشتنی پەرلەمان و لەبەر ئەوە، بڕیاری دوورخستنەوەیان لە ڕەوتی هەڵوێست دراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو دوو پەرلەمانتارە لە کۆی دەنگەکانیاندا، بە هەردووکیان تەنیا هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و بە کۆتا گەیشتوونەتە پەرلەمان. ڕەوتی هەڵوێست هەروەها ئاماژەی بە دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی کردووە کە «تەسلیم نەبوون بەرانبەر ئەم دەسەڵاتە» بووە و پرسیاری ئەوەی خستووەتەڕوو کە چۆن ئەندامانی ڕەوتەکە ئێستا دەنگی خەڵکی ناڕازی بەدەست بهێنن، بەڵام خۆیان تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە ببن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 181 Today: 2,091 📊 Click Here