خوێندراوەتەوە: (750)

کەشناسیى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ لە دوانیوەڕۆکەیەوە تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان 24 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ شەممە 11-04-2026 کەش / ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت, پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا. خێراى با / مامناوەند ( 15– 25) کم/ک. لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 16 پلەی سیلیزی سۆران: 16 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی دهۆک: 20 پلەی سیلیزی زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی سبەی یەک شەممە 12-04-2026 کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێ کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک. خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند ( 10 – 25) کم/ک. لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک ئاراستەی با / لە نێوان باشووری خۆرهەڵات و باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 19 پلەی سیلیزی پیرمام: 14 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی دهۆک: 17 پلەی سیلیزی زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی 11 – 04 – 2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,579 📊 Click Here