کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پلەکانى گەرماى زۆرینەى ناوچەکان لە سەرووى 40 پلەوە دەبێت، سبەینێش پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمتر دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 03 – 07 – 2026 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک زیاتر لەناوچەکانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت. خێراى با / مامناوەند (15 – 25 ) کم/لە کاتژمێرێکدا . مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 41 پلەی سیلیزی سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی دهۆک: 40 پلەی سیلیزی هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی سبەى شەممە 04– 07 -2026 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم زیاتر لەناوچەکانی باشوورو رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانی بەیاتیدا ڕێژەکەی زیاتر دەبێت . خێراى با / مامناوەند (15 – 25) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرؤ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 40 پلەی سیلیزی سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی دهۆک: 39 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی پیرمام: 38 پلەی سیلیزی بەشی پێشبینی 03 – 07 -2026
