کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەرى باران بارین هەیە، سبەینێش لە کاتەکانى دوانیوەڕۆدا ئەگەرى باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان هەیە، پلەکانى گەرماش چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 10-04-2026 کەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت . ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین کە هەندێ کات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەو ناوچانە . خێرایى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ ک , لە هەندێک کاتدا چالاکتر دەبێت بۆ سەرووی 35 کم / ک . ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت . مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / بە 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 18 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی دهۆک: 20 پلەی سیلیزی زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی سبەى شەممە 11-04-2026 کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت . لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت , لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە هەندێک ناوچە . خێراى با / مامناوەند ( 15– 25) کم/ک. ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 18 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی دهۆک: 20 پلەی سیلیزی زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی 10-04-2026
