خوێندراوەتەوە: (222)

ئەمڕۆ، یەكشەممە، هێڵی ئاسمانیی سەلامی عومانی یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی لەنێوان مەسقەتی پایتەختی شانشینەكە و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا. بەپێی زانیارییەكان لە هەفتەیەكدا دوو گەشتی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێن و ماوەی گەشتەكەش سێ كاتژمێر و 15 خولەكە. لەوبارەوە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ی ڕاگەیاند: سەرەڕای بوونی ئاڵۆزیی لە ناوچەكە بەڵام فڕۆكەی نوێ و گەشتی نوێ ڕوو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكەن. بەپێی قسەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر لەئێستادا 68 تا 70 گەشت هەیە، لەكاتێكدا پێش شەڕ 98 گەشت هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,347 📊 Click Here