یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بەفەرمی بایکۆتکردنی دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی سبەینێی پەرلەمانی
کوردستان رادەگەیەنێت و دەڵێت،” ئەنجامی دانیشتنەکەی هەرچییەک بێ دانی پێدا
نانێینن “.
یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
ئاگادارن، کە سبەینێ ٤-١١-٢٠٢٦ دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
هەیە، ئێمە لە باوەڕی قوڵمان بە بنەماکانی سەروەری یاسا و سازانی نیشتیمانی، پێمانوایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە، دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک “.
ئەوەشیخستەڕوو،” هاوڵاتییانی هەرێمی
کوردستان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان،
ڕوو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتیمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی،
بەشداریی نەکات “.
یەکێتی لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی
بەوەشکرد،” بە دڵنیاییەوە کاتێک دانیشتنی پەرلەمان سەنگی دەبێت، کە سازانی نیشتمانی
لەسەر بێت و هەموو لایەنە هەڵبژێردراوەکان بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراسییانە بەشداریی
تێدابکەن، چونکە ئەگەر بنەمای دیموکراسی ئەوەبێت، کە بەکڕین و هەڕەشە و فشاری دەروونی
کاریگەری بخرێتە سەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران، ئەوە لەوچوارچێوە کارتۆنییەدا، دان
بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێک نانێین، کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە کۆبونەوانە بێت
“.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
