سەمیر هەورامی، لێپرسراوی ئیداریی بۆردی حکومەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کشاونەتەوە و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی لێدوانەکەی سەمیر هەورامی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، هەر لە ئەمڕۆوە سەرجەم وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پشکی یەکێتی لە وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان پابەندی بڕیارەکە بوون و دەوامیان نەکردووە.
ڕۆژی 4ی 11ی 2026 پارتی بەبێ یەكێتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرۆسەکەی بە هەوڵێک بۆ “دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات” ناوبرد و هەڵوێستی توندی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەوەی کە “ئەگەر سەرۆکێک بۆ هەرێم دابنرێت، ئەوانیش سەرۆک دادەنێن، ئەگەر وەزیر دابنرێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە وەزیر دادەنێن”. ئەم هەنگاوەی یەکێتیی قۆناغێکی نوێی سیاسی و ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەهێنێتە کایەوە و کاردانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بەڕێوەچوونی کاروباری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەبێت.
