لەدادگای سلێمانی ژمارەیەک خوێندکارو شایەتحاڵ لەبەردەم دادوەردا، شاهیدییان لەسەر دۆسیەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، مامۆستای ئاینیی دا‌و ناوبراویش سلێمانى به‌جێهێشت.
لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاریی ئەوەی دەستکەوتوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11 خوێندکارو کەسوکاریان لەدادگای سلێمانی، لەبەردەم دادوەر شایەتییان لەسەر دۆسیەکەی د. عەبدوللەتیف داوە، بەشێک لەوکەسانەی وتەیان لێوەرگیراوە خوێندکاری د. عەبدوللەتیف بون، بەشێکی دیکەیان هاوڕێو کەسوکاریان بون‌و بەهۆی ئاگاداربون لەدۆسیەکە شایەتییانداوە.
ئەو سەرچاوەیەی باسی لەوەشکرد، لەمڕۆوە کەیسەکەی د.عەبدوللەتیف ڕەگەزی “سزایی” وەرگرتوەو وتەی سەرجەم شایەتحاڵەکان جێگیرکراوەو دادوەری کەیسەکەش بەوتەی سەرچاوەکەی “دادوەرێکی توندە”.
سەرچاوەکە نەیشاردەوە کە گەشتی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد بۆ تورکیا، هاوکات بوە لەگەڵ وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵو سکاڵاکارەکان لەدادگای سلێمانی.
سەبارەت بەقۆناغی داهاتوی دۆسیەکە ئەو سەرچاوەیە وتی، “داواکاری گشتیی سکاڵای هەیەو لەقۆناغی داهاتودا دادگا بەگوێرەی سکاڵای ئەو سکاڵاکارانە بڕیاری خۆی دەدات”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
