خوێندراوەتەوە: (42)

ڕزگار کانابى

قەیرانی حوکمڕانی و لاوازیی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستاندا، کاتێک دەگاتە لووتکەی ڕەخنەیی خۆی کە واز لە دیدگای “قوربانیی بێدەسەڵات” بهێنرێت و ڕووبەڕووی پرسیارە سەختەکە ببنەوە. دەستوەردانی هێزە دەرەکییەکان و بوونی نفوزی دەرەکی لە ناوچەکەدا دیاردەیەکی سروشتییە لە سیاسەتی ناوچەییدا؛ بەڵام کێشە جەوهەری و کوشندەکە لەوەدا دەست پێ دەکات کە دابەشبوونی ناوخۆیی و لاوازیی ناوەندەکانی بڕیار، زەمینەسازی و دەرفەتی زێڕین بۆ ئەو دەستوەردانانە دەڕەخسێنن. لەو ڕوانگەیەوە، دەبێت پرسیار بکەین: ئایا چەند لە دەستوەردانی دەرەکی بە ئیرادەی خۆی دێت، و چەندێکی تری لە لایەن چینی سیاسیی خۆماڵییەوە بانگهێشت دەکرێت؟

کاتێک باڵە سیاسییەکان لە پێناوی پاراستنی کورسی، نفوز، و بەرژەوەندیی حیزبیدا ڕکابەرایەتیی یەکدی دەکەن، ناچار دەبن لە دەرەوەی سنورەکان بەدوای هاوبەش و پشتیواندا بگەڕێن. بەم شێوەیە، لاوازیی نیشتمانی و پەرتبوونی دامەزراوەکان دەبنە دەرگایەکی کراوە بۆ ئەوەی ئەکتەرە دەرەکییەکان بڕیارە ستراتیژییەکان ئاراستە بوبکەن. لە هەناوی ئەم پاشەکشە ناوخۆیییەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک بگوترێت: “گەورەترین دەرگاکانی دەستوەردانی دەرەکی لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆوە قفڵ ناکرێن، بەڵکو بە فەرشی سورەوە پێشوازییان لێ دەکرێت، تەنیا لەبەر ئەوەی بڕیار لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لەناوخۆدا قورسە!”

کاتێک چینی سیاسی خۆی بۆشایی بۆ دەستوەردان دروست دەکات، سەروەریی نیشتمانی لە دەست دەچێت. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە قایل بێت بەم بەستێنە دروستکراوەی لاوازییە، و داوای کۆتاییهێنان بەو هەڵسوکەوتە حیزبییانە بوبکات کە دەرگا بۆ دەستوەردانی دەرەکی واڵا دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 2,182 📊 Click Here