خوێندراوەتەوە: (6)

فەرمان یاسین

چەمکی ڕۆمانی کۆن بۆ کۆنترۆڵکردنی جەماوەر بە “نان و مەیدان” دەناسرایەوە؛ هاوکێشەیەک کە تێیدا ئیمپراتۆریەت لە ڕێگەی دابەشکردنی نانی خۆڕایی و ڕێکخستنی یارییە خوێناوییەکان لە مەیدانی کۆلیزیۆمدا، شارۆمەندانی لە مافە سیاسییەکان بێئاگا دەکرد. بەڵام کاتێک ئەم تیۆرە مێژوویییە لەسەر واقیعی هاوچەرخی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، فرمۆڵە کۆنەکە بەرەو شێوازێکی زۆر هاوچەرخ و مەترسیدارتر گەشە دەکات؛ چونکە لەم جۆغرافیایەدا تەنانەت بەشی “نان”ەکەش لابراوە و تەنیا بەشی “مەیدان” و کات بەسەربردنەکە لەسەر شاشە بچووکەکان ئامادەیە! هاوکێشەی نوێی حوکمڕانی لەبری خزمەتگوزاری، چەمکێکی بەم شێوەیە بەرجەستە دەکات: مووچەی بەردەوام و لەکاتیکۆدا نییە؟ فەرموو سەیری تیکتۆک بوبکە! کارەبا و ئاوی خاوێن نییە؟ سەیری ڤیدیۆکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل (دریفتی) گەنجان لە شەقامەکاندا بوبکە! سووتەمەنی و گاز گرانە؟ سەیری شەرەپەڕە و کێشمەکێشمی ئینفلۆئەنسەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بوبکە! و هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و ئیداری لەئارادا نییە؟ سەیری ترێند و سکانداڵێکی نوێی فەیسبووک بوبکە!

مەبەست لەم شیکارییە ئەوە نییە کە کات بەسەربردن یان میدیای کۆمەڵایەتی لە خۆیدا تاوان بێت، بەڵکو مەبەست و پرسیارە قووڵەکە لەوەدایە کە کاتێک ڕەنگاڵەیی و نمایش دەبێتە ئامرازێکی سیاسیی زۆر بەسوود تاوەکو هاووڵاتییان هێندە سەرقاڵ و سەرگەردان بوبکرێن کە ئیتر دەرفەت و توانای داواکردنی ئاداء و حوکمڕانیی ڕاستەقینەیان نەمێنێت! لەم واقیبە تاڵ و تەنزئامێزەدا، مرۆڤ ناچارە زمانی حاڵی دەسەڵات بەم شێوەیە دەرببرێت: “ئێمە ناتوانین پێداویستییە ژیارییەکانت بۆ دابین بوبکەین، بەڵام بێگومان دەتوانین ئەوەندە شاشەکانت بە کێشەی لاوەکی پڕ بوبکەین تاوەکو لەبیرت بچێتەوە داوای مافە سەرەتاییەکانت بوبکەیت!

” ئەم داڕژانە نیشانەی ئەوەیە کە دەستەبژێری دەسەڵاتدار لە گرنگیی سەرقاڵکردنی ئاگایی جەماوەر گەیشتوون بۆ بێدەنگکردنی شەقام بەرامبەر ئیفلیجیی ئیداری. لە کۆتاییدا، تا ئەو کاتەی خەڵک جیاوازیی بوبکەن لە نێوان کات بەسەربردنی وەهمی لەسەر شاشەکان و مافی ڕەوای ژیان لەسەر زەمینی واقیع، ئەم مۆدێلە نوێیەی “نان و مەیدان” سەروەر دەبێت و نمایشەکان دەبنە جێگرەوەی هەمیشەییی حکومڕانی و خزمەتگوزاری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 2,143 📊 Click Here