مەولود حەسەن مەحموود – چالاکوان
پەرلەمان کە دەزگایەکی یاسایی وڵاتە بۆ دەرکردنی پڕۆژە یاساکان بۆ حوکمەت بۆ ئەوەی سەرجەم کارو بەرنامەکانی حوکمەت بەشێوەیەکی یاسایی بە یەکسانی جێبەجێ بکرێن و سەرجەم هاوڵاتیانی وڵات سودمەندبن ، ئەندام پەرلەمانیش لەناو پەرلەمان پیوستە کەسانی خاوەن بڕوانامە بن و پسۆریی پیوستیان هەبیت بەپێی لیژەن جیاوازەکان بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای گونجاو دەربکەن بۆ حوکمەت تاوەکو کارو بەرنامەکانی حوکمەت لەژێر ڕکێفی یاسادا جێبەجێ بکرێن ، لەوڵاتانی پێشکەوتودا دەسەڵات و بەرپرسیارەتی و سەرجەم ئیمتیازەکانی ئەندام پەرلەمان دیاریکراوەو هەرکاتێک کارێک بکەن پێچەوانەی یاسا بێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە چاودێری دەکرێن و ڕوبەروی ڕەخنەو سزادان و لابردن دەبنەوە .
پەرلەمانی عێراق لەژێر ڕکێفی ملیشیاکانی عێراق دا.
پەرلەمانی عێراق پێچەوانەی سەرجەم دەزگا تەشریحی و یاساییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو دەزگایەکی سەربەخۆ نیە وە دەزگایەک نیە کە پڕۆژە یاسا دەربکات و چاودێری حوکمەت بکات ، بەڵکو بە پێچەوانەوە پەرلەمانی عێراق لەژێر هەژمونی تایفی و ملیشیاکاندایە لەعێراق دا ، ملیشیاکانی عێراق ئەندام پەرلەمانەکانی عێراقیان لەسەر بنەمای پسپۆڕی لێهاتووی هەڵنەبژاردووە بەڵکو لەسەر بنەمای حیزبی بون و ئینتیمای تایفی و ملیشیاییەوە هەڵبژێردراون ، ئەم ئەندام پەرلەمانەش لەژێر کۆنتڕۆڵئ راستەوخۆی ملئشیاکانو سەرکردەی ملیشیاکاندان و پەرلەمان وەک کۆمپانیایەک دەبینین بۆ کۆکرکدنەوەی داهات و خۆدەوڵەمەندکردن ، بەجۆرێک موچەی ئەندام پەرلەمانێک لەعێراق دە هێندەی موچەی مامۆوستایەک یان فەرمانبەریکی دیکەیە، لەهەمان کاتدا ئەم ئەندام پەرلەمانانە خاوەنی چەندین پاسەوانی واقعی و وەهمین کەسەرجەم مەسرەف و خەرجیان لەسرر حوکمەت و بودجەی گشتیە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی وڵات و خراپکردنی ژیانی هاوڵاتیان .
ئاشکرابونی چەندین کەیسی گەندەڵی ئەندام پەرلەمانەکان لەماوەی ڕبوردودا پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیە هەڵدایەوە کە پەرلەمانی عێراق لەلایەن ملیشیاو ئەندام پەرلەمانەکانەوە وەک کۆمپانیایەک سەیر دەکرێت بۆ خۆ دەوڵەمندکردن و کۆمردنەوەی پارە ، بەشێوەیەک ملیشیا و لایەنە سیاسییەکان لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانیانەوە هەوڵی دەرکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانە دەدەن کە لەبەرژوەندی خۆیان و کۆمپانیاکانیان دابێت و لەڕێگەیەوە داهاتێکی زەبەلاح لر بودجەی گشتی بۆ خۆیان بدزن .
پەرلەمان کە دەبێت دەزگایەکی یاسایی و چاودێر بێت بەڵام تێگلانی خودی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان بە گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە و گاریگەری راستەوخۆ لەسەر هەژمونی حوکمەت و ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات و وا دەکات کە حوکمەت و کاربەدەستانێس لەناو حوکمەتدا دەست کراوە بن بۆ گەندەڵی بەفیرۆدانی داهاتی گشتی لەکاتێکدا کەدەبینن کە پەرلەمان و دەزگا چاودێرەکان لە گەندەڵی تێوە گلاون .
تێوەگلانی پەرلەمانی عێراق و ئەندام پەرلەمانەکان بە گەندەڵی مەترسییەکی ڕاستەقتنەیە و جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنەو پێویستە هەرچی زووە دەستی ملیشیاو لایەنە سیاسییەکان لەناو پەرلەماندا نەهێڵدریت و وە چیدیکە ڕێگە نەدریت لە ڕێگەی پەرلەمان و حوکمەتەوە کارئاسانی بۆ بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی بکریت ، لەپێناو باشکردنی دۆخی خراپی هاوڵاتیانی عێراق هیوادارم دەزگا یاساییەکان و هاوڵاتیانی عێراق هەرچی زووە بێنە دەنگ و
دەستی حیزبی و ملیشیایی لەناو پەرلەماندا نەهێڵن پەرلەمان بکەنە دەزگایەکی یاسایی سەربەخۆ کەپڕۆژە یاسای گرنگ ئامادە بکات بۆ حوکمەت و وەچاودێر بێت بەسەر کارو ئەدای پەرلەمانەوە
