خوێندراوەتەوە: (23)

پێشەوا رەفعەت



دوبارە و دەبارە و سەد بارە بینیمانەوە کە نرخی دۆلاریان بەرز کردەوە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و نوسینگە فەرمی و نافەرمیەکانیش بۆ سود و قازانی چەند شەخسێک یاخود با بڵێین چەند دەسەڵاتدارێک کە ڕێگە بە جێگیربونی نرخی دۆلار نادەن ،
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەردەوام و لەڕێگەی سۆشیال میدیا و کەناڵە حیزبیەکانی خۆیانەوە درۆ و ئیدیعای چاک کردنی ئەم بارودۆخە دەکەن، بەڵام هەمومان دەزانین و لامان ڕوونە کە تەنها لەلای مەسول و شەخسە حیزبیەکان ئەو بڕە زۆرەی دۆلار هەیە یان ئەو بازرگانانەی کە ئیش و بازرگانی بۆ ئەوان دەکەن،

جیا لەوە هەمو کارمەندانی ئێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان موچە و قوتی مانگانەیان بە دیناری ئێراقی وەردەگرن ئیتر چی باکێکیان بە دۆلار و بەرزو نزمی نرخی دۆلارەوە هەیە جیا لەوەی شتومەک گران دەبێت و ژیان کردن لەسەریان قورس دەبێت بەرادەی ئاوات خواستن بەمردن و ڕزگار بون لەو ژیانە تاڵە .

بەراستی من لێرەوە پێتان دەڵێم شەرم بتانگرێت لەهەمو دنیا حوکومەتی سەرکەوتو ئەو حوکومەتەیە کە گەلەکەی لێی ڕازیە و بەدڵیەتی ، وە هەمیشە لەخزمەتی میلەتەکەیدایە ،
بەڵام لە وڵاتی من حوکومەتی دواکەوتو بێسەقافەتی کوردی کاتێک خۆی بە سەرکەوتو دەزانێت کە میلەت لەدەستی ماندو بن و برسی و بێزار لە ژیان بن ،

بەسیەتی چیتر نەخێر بۆ یاری کردن بە نرخی دراو بۆ برسی کردنی میلەت و پڕ و تێر کردنی گیرفانی لەبن نەهاتوی خۆتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 2,078 📊 Click Here