بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت،
بڕیاردراوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکە گۆڕانکاری
بکرێت.
عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی
لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد،” لەسەر بنەمای ئەوەی کە گۆڕانکاری
هەموو کاتێک نوێبونەوە دروستدەکات و دەتوانێت خوێنی تازە بهێنێتە پێشەوە، ئەو خوێنە
تازانەش گروتینی زیاتر دەدەن بە کاری فەرمانگەکان، بڕیاردراوە لەسەرجەم
فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکە گۆڕانکاری بکرێت “.
ئەوەشیخستەڕوو،” گۆڕانکارییەکان بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران دەکرێن و بۆ ئەوەیە خزمەتی زیاتری سلێمانی بکرێت “.
قسەکانی بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ئەنجامدرا و شایی
ئاوات وەک بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەکە دەستبەکاربوو.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
