بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنانی نەوت ڕایگەیاند: ئەم ڕێككەوتنە، سەروەری حكومەتی عێراق بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن بە نەوت و هەناردەكردنی دەگێڕێتەوە. بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: وەك قۆناغی یەكەم 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەست دەكرێت و 50 هەزاریش بۆ ناوخۆی هەرێم گل دەدرێتەوە.
