سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڕیاریدا لەسبەی سێشەممەوە کرێی ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی نزیک بازاڕی کەلار بکرێت بە 500 دینار.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” دوای گفتوگۆ
و ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی هاتوچۆی ناو شار، بڕیاردرا بە بەردەوامی پڕۆژەی
وەستانی ئۆتۆمبیل (پارکینگی زۆنەکان)، بەڵام بۆ کارئاسانی و هاوکاری زیاتری هاوڵاتیان
لەسبەینێ سێشەمە، تەنها 500 دینار
وەردەگیرێت بۆ هەر وەستانێک لە سەر شەقامەکان “.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەهەر پێشێلکاری و
پابەندنەبونێک بەو نرخە ئاگاداریان بکەنەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
