بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر خێرایى ڕۆیشتنى ئۆتۆمبێل لهشهقامێكى شاره‌كه زیاد ده‌كات، له‌و ڕوهشهوه په‌یامێك ئاراسته‌ى شۆفێران ده‌كات.
لەڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆى هه‌ولێر ئاشكرایكردوه، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەشەقامی هەولێر-کەرکوک زیادکراوە.
هاتوچۆی هەولێر ئه‌وه‌شى نوسیوه، “شوفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، خێرایی ڕێگه‌پێدراو لەڕێگه‌ی هەولێر- کەرکوک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی 120 مەتری، لە 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بەرزکرایەوە بۆ 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا”.
ئه‌وه‌ش هاتوه، “بڕیارەکە ئەمڕۆ لەکاتژمێر 6ی ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
