خوێندراوەتەوە: (1.0K)

موراد قەرەیلان، فەرماندەى هێزەکانى پاراستنى گەل هەپەگە
ڕایدەگەیەنێت، هەرکەسێک بیەوێت داهاتوى تورکیا بپارێزێت، دەبێت بەرپرسیارانە لەم
دۆخەدا هەنگاو بنێت، دەشڵێت،” هەر زارێک عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵى بدات دوو شەش
دەبێت و گەلى کورد سەردەکەوێت “.

موراد قەرەیلان لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە،” ڕۆیشتنى
لیژنە پەرلەمانییەکەى پەرلەمانى تورکیا بۆ ئیمراڵى، هەنگاوێکى ئەرێنییە و پێویستە
گوێ لە ئۆجەلان بگیرێت، چونکە ئەو بەردەنگى سەرەکى پڕۆسەکەیە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” بۆئەوەى پڕۆسەی ئاشتی بەشێوەیەکى ڕێکوپێک بەرەوپێش
بچێت، پێویستە ئازادى جەستەیی ئۆجەلان بەدیبهێنرێت، لەو چوارچێوەیەشدا مافى هیوا
زۆر گرنگە، بۆیە پێویستە گەلى کورد لە یاساى کۆمارى تورکیادا مافەکانى پارێزراوبێت
“.

موراد قەرەیلان باسی لەوەشکردوە،” ئۆجەلان لەم پڕۆسە یەکلاکەرەویەدا،
هەنگاوى بوێرانەى ناوە، بۆیە ئێمە بڕوامان وایە، لەم کاتەدا هەر زارێک عەبدوڵا
ئۆجەلان هەڵى بدات دوو شەش دەبێت و گەلى ورد سەردەکەوێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 596 📊 Click Here