وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەڕاگرتنی پەخشی کەناڵی وەرزشی beIN SPORTS و دەڵێت، بەنوسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی ئاگادار کردوەتەوە، کە دەبێت پەخشی کەناڵەکە ڕابگرن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بەمەبەستی ڕاگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت و پاراستنی مافی خاوەندارێتی، بڕیارێکی نوێی دەرکردوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆستەو گەیاندن لەڕێکەوتی (17-11-2025) بەنوسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی ئاگادار کردوەتەوە، کە دەبێت پەخشی کەناڵەکانی (beIN SPORTS) ڕابگرن، کە لەڕێگەی پەخشی ئۆنلاین و هەندێک کەناڵی ناوخۆییەوە بەنایاسایی و بەشێوازی (IPTV) پەخش دەکرێن.
وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم بڕیارە بۆ ڕێگرتنە لەو سەرپێچییە نایاساییانەو پاراستنی مافی پەخش و بڵاوکردنەوەیە. بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتی یەک مانگی بۆ کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دیاری کردوە بۆ ڕاگرتنی ئەو پەخشانە.
لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، هەر کەناڵێک بیەوێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (beIN SPORTS) بکات، پێویستە لەڕێگەی بریکاری فەرمیی ئەو دەزگایەوە بێت، ئەمەش لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتیی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
