خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەرپرسێکی
باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، محەمەد شیاع سودانی داوای لە حکومەتی هەرێم
کردوە تاکو لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی سەر بە کێڵگەی کۆرمۆر تەواو دەبێت بەرهەمێنانی
غاز ڕابگرن، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو داوایەی رەتکردوەتەوە.

بەرپرسێکی باڵای کورد بە مەرجی
ناونەهێنانی بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندوە،” توشی شۆک بوین بەو بوێرییەی سودانی،
ئەگەر ویستەکەی سەریبگرتایە کارەسات ڕویدەدا، ئامانجی سودانیش خنکاندنی تەواوەتی
هەرێمی کوردستانە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی بەسەر هەرێمدا.

بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی پێگە ئەمریکییەکە بڵاویکردوەتەوە، سودانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ
لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کۆرمۆر پێکهێناوەو فەرمانی بە کۆمپانیای دانەغاز کردوە
کە تا کاتی تەواوبونی کارەکانی لیژنەکە، بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەم داوایەی رەتکردوەتەوە جێبەجێی نەکردوە، بەرهەمهێنانی غازیش
لەکێڵگەکە دەستیپێکردوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 726 📊 Click Here