خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، پەیامی هەرکییەکان و هەموو ئەوکەسانەی کە لەناو
ئەو روداوەدان گەیشت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات پابەندی یاسابن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا دەڵێت،”
بە قوڵی نیگەرانین لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجان لە هەولێر رویانداوە،
داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات و نیگەرانییەکانی ئەو
خەڵکەش مافی رەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت “.

ئەوەشیخستەڕوو،
گرژییەکان دەبێت بوەستن. ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری
و گەڕاندنەوەی ئارامی و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاونیشتمانیان. ئەمە
ساتێکی هەستیارە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و دەبێت کورد بە یەکگرتویی بمێنێتەوە
بەتایبەتی ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتە لە بەغداد “.

سەرۆکی یەکێتی
باسی لەوەشکرد،” ئێمە ئامادەین کە کار لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنی دەسەڵات
بکەین بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی ئاشتییانە. وە دەبێت ناوچەکان لە هێزی سەربازی
دابماڵرێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 934 📊 Click Here