وەزارەتی دارایی
هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە ( 3 و 4 کانوونی یەکەمی 2025 ) موچەی
مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی
زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی
لەڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت،” هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا موچەی مانگی ئەیلول و
موچەی مانگی ئازاری ساڵی ( 2025 ) ی سەرجەم
ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ى 7ى
2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون
کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت “.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم
دەستیپێکردوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
