خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەنوسراوێكدا چەند بڕیارێكی ڕاگەیاندو هۆشداری دەدات لەبەرامبەر بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكومی لەدوای دەوامی فەرمی لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لەنوسراوێكدا چەند بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێلی میری و ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری دەركردوە كەتێیدا هاتوە،” نابێت ئۆتۆمبێلی میری جگە لەژمارەی میری هیچ ژمارەیەكی دیكە لێ بدات، تەنیا ئەگەر بە بڕیار ئۆتۆمبێلەكە ژمارەی شارستانی پێ درابێ، بەدەر لەوە ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتوە،” ئەوەی ئەو كارە بكات، ئەوا ئۆتۆمبێلەكەی ڕادەستی پۆلیسی هاتوچۆ دەكرێت و بۆ دادگا دەنێردرێت و فەرمانگەكەیشی لێ ئاگادار دەكرێتەوە:” وەزارەتی ناوخۆ وادەڵێت.

لەیەكێك لەبڕیارەكانی تردا هاتووە،” ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەڵی بوو بەبێ فەرمانی شاندكردن، دەبێت لە لایەن بازگەكان رێگەی پێ نەدرێت لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە لەرێگەی بازگەكان هاتوچۆ بكات.”

وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشكردوە،” باجی ڕێگەپێدانی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی میری دوای دەوام بە هەموو ئۆتۆمبێلێك نادرێت، تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە نەبێت، كە بۆ كاری پێویستی فەرمانگە و وەزارەتەكانن، ئەوەش هاتووە: “فۆڕمی تایبەت هەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەدوای دەوام پێویستن بۆ بەكارهێنان، دەبێت ڕەزامەندیی هەبێت و وێنەی شۆفێری لەسەر بێت و هۆكار بەكارهێنانی بە ڕونی دیار بكرێت.”

بەپێی نوسراوەكە، ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری دەبێت لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركی فەرمی لەگۆڕەپانی فەرمانگە، یان هەر فەرمانگەیەكی حكوومیی نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی شۆفێرەكە ڕابگیرێت، ئەویش بەپێی تۆمارێكی تایبەت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,257 📊 Click Here