نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌دوای ده‌ستبه‌كار بوونی له به‌غداد ڕایگه‌یاند، بنكه‌یه‌كی داتا و زانیاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان پێكهێناوه و ناوی ئه‌و بهرپرسانهیان لایه‌ن كه پاره‌ی عێراق به گه‌نده‌ڵی ده‌به‌نه ده‌ره‌وه. مارك ساڤایا، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق، له تۆڕی “ئێكس” ده‌ڵێت: تیمه‌كه‌یان له به‌غدا به چڕی كار ده‌كات بۆ ڕێگری له گه‌یشتنی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران به ده‌سه‌ڵات و پشتیوانی له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ده‌كات. ساڤایا ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه و خێزانه‌كانیان كه ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه و پاره‌ی عێراقیان بردووه‌ته ده‌ره‌وه، ده‌شزانن ئه‌و پارانه چۆن خه‌رج كراون؛ كه به‌شێكیان بۆ كڕینی خانوو و موڵك له وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌شێكی دیكه‌یان له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ كڕینی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی وڵاتانی بیانی به‌كارهاتوون، هه‌ندێك جار به ناوی جیاواز و ناسنامه‌ی ساخته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چاودێری و لێپرسینه‌وه ڕابكه‌ن. نێرده ئه‌مریكییه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانه بیانییه‌كان، كار بۆ سزادانی هه‌موو تێوه‌گلاوان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت “كه‌س له سه‌رووی یاساوه نابێت”.
