خوێندراوەتەوە: (1.3K)

شاندی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەمرۆ گەیشتنە هەولێر و لەبارەی پرسی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە لەگەڵ بەرپرسانى پارتی كۆبوونەوە. لەبارەى سەردانەکەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەركوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: بە هاوڕێیەتیی هەریەك لە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس و عەباس ڕادی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەتەوە. سوودانی دەڵێت: جگە لە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكە و دۆخی سووریا، باسمان لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و شایستە دەستوورییەكان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە پێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كرد. شاندەکەى چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارە بۆ هەمان مەبەست سەردانی سلێمانی ش بکەن و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆببنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here