خوێندراوەتەوە: (910)

حكومەتی عێراق بڕیاری دا بڕی باجی سەر كاڵای هاوردە بەڕیژەی لەسەدا 25 كەم بكاتەوە. دوای ناڕەزایی بازرگانانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە زیادكردنی ڕیژەی باجی گومرگی لەسەر ئەو خۆراك و كاڵا و شمەكانەی هاوردەی عێراق دەكرێن، دەستەی گشتیی گومرگی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە ڕێكاری نوێ بگرنە بەر بە ئامانجی چالاككردنی جوڵەی بازرگانی و ئاسانكردنی پابەندییە گومگرییەكان، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێژەی گومرگ لەسەر كاڵای هاوردەكراو لەچوارچێوەی سیستمی جیهانیی ئەسیكۆدادا، لەسەدا 25 دادەبەزێنن. دەستەی گومرگ ڕایگەیاندووە پێویستە هەموو دەروازە سنوورییەكان هەرێمی كوردستان و ناوەراست و باشووری عێراق و فرۆكەخانەكانیش كار بەم ڕێكارە نوێیە بكەن. ڕاشیگەیاندووە: دابەزاندنی ڕێژەی باج بە ئامانجی بەدیهێنانی هاوكێشەی هاوسەنگییە لەنێوان بەرەوپێشبردنی داهاتی نانەوتی و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی راستەقینە بۆ بازرگانان و هاوردەكاران. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات حكومەتی عێراق سیستمی ئەسیكۆدای لەسەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێ كرد، بەپێی ئەو سیستمە بازرگانان بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمیی 132 هەزار دینار حەواڵە بكەن، پێویست بوو لەسەدا 1 ی بەهای بارەكە وەك بارمتە و باجی گومرگیی پێشوەختە دابنێت، ئەمەش تێچووی كاڵاكانی گران كردبوو، و ناڕەزایی بازرگانانی لێكەوتبووەوە و تەنانەت نرخی دۆلاریشی گران كردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here