خوێندراوەتەوە: (881)

زیاتر لە 70 پەرلەمانتار و لۆردی پارتی کرێکاران و
پارێزگارانی بەریتانیا، نامەیەکیان بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان نارد و داوایانکرد حکومەتی بەریتانیا دەستبەجێ هەنگاو بنێت بەئاراستەی
پاراستنی کورد لە سوریا.

زیاتر لە 70 پەرلەمانتار، لۆرد و کەسایەتی لە پارتی
کرێکارانی دەسەڵاتداری بەریتانیا، پارێزگارانی ئۆپۆزسین، دیموکراتە لیبراڵەکان،
پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا ،
پارتی سەوز ، پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و پارتیلە ئیرلەندای باکوور، نامەیەکیان بۆ ئیڤێت
کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نارد و داوای پاراستنی ڕۆژئاوایان کرد.

ئەو کەسایەتییانە لە نامەکەیاندا بۆ وەزیری دەرەوەی
بەریتانیا دوپاتیانکردەوە کە وڵاتەکەیان قەرزاری ژن و پیاوانی کوردن، کە ساڵانێکە دژی
تیرۆری داعش بەرخۆدان دەکەن و هەنگاونان لەم قۆناغە سەختەدا، کەمترین وەڵامە بۆ گێڕانەوەی
ئەم قەرزە.

لە نامەکەدا ئەوەش هاتوە،” ئێمە نیگەرانین بەرانبەر
هێرش و مەترسییەکانی سەر کورد لە سوریا، بەهۆی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرعەوە
زیاتر لە 150 هەزار کەس ئاوارە بون و بەهۆی هەبونی تەقەمەنی
و پاشماوەکانییەوە هەزاران خەڵکی مەدەنی لە زێدی خۆیان هەڵهاتون “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here