خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، ئەمەش وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆسەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت. پرۆسەکە دەستى پێکردووە و هێزەکان لە بنکەکە دەکشێنەوە کە گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە سووریا و دەکەوێتە دەورووبەرى باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە. بەپێى ڕاگەیەنراوی هێزەکانى ئەمریکا قۆناغی یەکەم لە پرۆسەى کشانەوەکە بریتی دەبێت لە گواستنەوەی سەرباز و کەرەستە سەربازییەکانی بنکەکانی شەددادی لە (باشووری حەسەکە) و کێڵگەی عومەر لە (دێرەزوور)، کە پێشتر گواسترابوونەوە بۆ قەسرەک وەک ئامادەکارییەک بۆ کشانەوەی کۆتایی. بەپێی ڕاگەیەنراوەکان، دوای چۆڵکردنی شەددادی و پێشتریش بنکەی تەنەف (لە سێگۆشەی سنووری لەگەڵ ئوردن و عێراق)، ئێستا بوونی سەربازی ئەمریکا تەنها لە هەردوو بنکەی ڕومەیلان و قەسرەک ماوەتەوە کە دەکەونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 375 📊 Click Here