خوێندراوەتەوە: (443)

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان تایبه‌ت بۆ ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌موشه‌ك هێرشیكرده‌سه‌ر كه‌مپى هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له‌ناحیه‌ى سورداشى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى، ده‌شڵێت، “خۆشبه‌ختانه هێرشه‌كه زیانى گیانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه”.

سەرچاوەیەک له‌هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بهى وت، “ڕۆژی چوارشەممە، کەمپی سورداش کە ئەندامانو لایەنگرانی کۆمەڵەی تێدا نیشتەجێیە، دوبارە ڕوبەڕوی هێرشی درۆنی بوەتەوە”.

ئەو وتیشى، “ئه‌گه‌رچى تائێستا لایەنی بەرپرسیار لەم هێرشە بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه موشه‌كییه، به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابێت”.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ، “خۆشبه‌ختانه هێرشه موشه‌كیه‌كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانى مادى زۆر بهكهمپهكه گه‌یشتوه”.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەبارودۆخێکی ئەمنیی هەستیاردایەو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر‌و سەرچاوەی هێرشەکە، کەمپی سورداش-یش ماوەیەکە وەک شوێنی حەوانەوەی بەشێک لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسنوری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 192 Today: 570 📊 Click Here