خوێندراوەتەوە: (418)

پهیام

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجییانی ماڵی خوا لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەرەبستانی سعوودییە بەڕێكەوتن. یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان كە لە 88 پیاو و 59 ژن پێكهاتبوو، بەتامەزرۆیی و بەئومێدی گەیشتن بەو ئاواتەی ژیانیان، خاكی كوردستانیان جێهێشت و ڕوویان لە ماڵی خوا كرد، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا یەكەم كاروانی حاجییانی سلێمانییش هەر بە فڕۆكە بەڕێ بكەون.. ‏هەر ئەمڕۆ كۆتا كاروانی حاجییانی شاری كەركوك بەرەو عەرەبستانی سعودییە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەڕێ كەوت. بەپێی زانیارییەكانی نێری ، تێكڕای حاجیانی شاری كەركوك بە سێ كاروان و بە ڕێگەی وشكانی بەڕێ كەوتن، كۆی گشتیی حاجییانی شاری كەركووكیش 1380 حاجییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 1,686 📊 Click Here