هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت پێش كۆتایی هاتنی ماوەی دەستووری حكومەت پێكبهێنرێت، هاوپەیمانێتیەكەی سودانی دەڵێت ئەوەی دەربارەی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەوترێت ناڕاستە. عەلی زەیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ڕەزامەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و زۆرێك لە وڵاتان پیرۆزبایی لێدەكەن و پشتیوانی بۆ دەردەبڕن.
