د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دوای جەژن شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ و دابینكردنی گرەنتی بۆ كۆمپانیاكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت سەردانی بەغداد دەكەن. وتیشی: هەرێمی كوردستان خوازیارە بە زووترین كات هەناردەكرنەوەی نەوت دەست پێبكاتەوە.
