خوێندراوەتەوە: (292)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت، پلەکانى گەرماش بەرزدەبێتەوە. سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە بەمشێوەیەى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ یەک شەممە 24-5-2026 کەش/ ئاسمانی هەرێم ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەورە، پێشبینی باران بارین و هەورە تریشقەی کەم بۆ سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیای سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە سەر بەشێک لە ناوچە دەشتایەکانی سنووری باشووری پارێزگای هەولێر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک. خێراى با /لەسەرخۆ (15-25) کم/لە کاتژمێرێکدا هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (25-35)کم لە کاتژمێرێکدا. ئاراستەی با / لە گۆڕان دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە , هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بەتایبەت ئەو ناوچانەی ئەگەری بارانی دەبێت. هەولێر: 33 پلەی سیلیزی پیرمام: 29 پلەی سیلیزی سۆران: 30 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی دهۆک: 29 پلەی سیلیزی زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی سبەى دوو شەممە 25-5-2026 کەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت, لە ئەنجامی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەکاتەوە. ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا . خێراى با /لەسەرخۆ (10-15) کم/لە کاتژمێرێکدا . پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بە (2-4)پلەی سیلیزی. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 28 پلەی سیلیزی پیرمام: 24 پلەی سیلیزی سۆران: 25 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی دهۆک: 26 پلەی سیلیزی زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی 24-5-2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,578 📊 Click Here