وتەبێژی فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆسەی کۆنتڕۆكردنی چەک لەدەستی دەوڵەت
گەیشتوەتە لۆتکەی جێبەجێکردنی، دەشڵێت، پێگەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی دەستور
چەسپێنراوە و بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستمی بەرگری و پرۆسەی سیاسی.
سەباح نو‌عمان، وتەبێژی
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند،” پێگەی
هێزەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەپێی دەستور چەسپێنراوەو بەشێکی دانەبڕاون لە
بەرگری و پرۆسەی سیاسی، لەگەڵ پابەندیمان بە پاڵپشتیکردنی کەسوکاری شەهیدان و
بریندارەکانیان، ئەوەش لەپێناو تەواوکردنی سیستمی بەرگری ئەمنی نیشتیمانی “.
لەبارەی پرۆسەی
کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت، سەباح نو‌عمان باسی لەوەکرد،” بڕیاری ئەمنی عێراقی
یەکخراوەو تەنها لەدەستی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکاندایە، رێگەش نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر
وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، لەهەمان کاتتدا رێگەش نادەین ئاسایشی نەتەوەیی
وڵاتەکەمان پێشێل بکرێت و دەستوەردانی دەرەکی هەبێت “.
سەبارەت بە هێزەکانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاند،” بەدڵنیاییەوە لەکۆتاییەکانی مانگی ئەیلول
ئەرکی ئەو هێزانە لەعێراق کۆتاییدێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
