خوێندراوەتەوە: (16)

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم کاردەكات
بۆ هاوتاکردنی موچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا، دەشڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا
شاندێکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغدا.

وەزارەتی دارایی و ئابوری
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات شێخ جەناب
وەزیری دارایی و بەئامادەبونی عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان
و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی
هەماهەنگی و بەدواداچون، لە دیوانی وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی كرد كە
تایبەت بوو بە ڕێکارەکانی هاوتاکردنی موچەی زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی سیاسی لەگەڵ
حکومەتی فیدراڵی “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر
دواین هەوڵەکان بەمەبەستی هاوتاکردنی موچە و ئیمتیازات و شایستەی دارایی زیندانیانی
سیاسی و ڕاگیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق لەسەر بنەمای
جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لەمانگی ئازاری ئەمساڵ
دەرچوە، ئەوەش دوای کۆبونەوە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
و دەزگای زیندانییانی سیاسی عێراق هاتووەتە ئاراوە “.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت،” لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا
لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەمەبەستی گفتوگۆ و گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ هاوتاکردنی موچە و ئیمتیازات و شایستە
داراییەکانی زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق و دابینکردنی
شایستەی دارایی بۆیان سەردانی شاری بەغدا بکات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 2,064 📊 Click Here