Bolivian Army 2nd Lt. Mauricio Vidangos stands guard at the entry control point of an Observation Point during training, Oct. 21, 2002. The purpose of the training is to prepare for the Field Training Exercise portion of Cabanas 2002 Chile, held in Fuerte Lautaro, Chile. Cabanas 2002 Chile is a multinational combined readiness training exercise centered around peacekeeping operational tasks. This exercise provides an opportunity for over 1,300 military and civilian personnel from Argentina, Bolivia, Brazil, Chile, Colombia, Ecuador, Paraguay, Peru, Uruguay, and the United States to increase their state of readiness in combined multinational peacekeeping operations and a forum to encourage human rights. (U.S. Air Force photo by Senior Airman JoAnn S. Makinano) (Released)
خوێندراوەتەوە: (461)

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە كۆی دەنگ بڕیارێكی پەسەند كرد، كە ئامانج لێی سزادانی ئەو لایەنانەیە كە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەك تاوانی جەنگ هەژماریان دەكات. بڕیارەكە لە لایەن زیاتر لە 140 وڵاتەوە پشتگیری كراوە، داوا لە هەموو لایەنە ناكۆكەكان دەكات پابەندی پاراستنی گیانی كارمەندانی نێودەوڵەتی بن و هەر جۆرە هێرشێك بۆ سەر ئەو هێزانە بە پێشێلكارییەكی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەكان دادەنێت. ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی كە بكوژانی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆرجار لە سزا ڕزگاریان دەبێت، كە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سەلامەتیی نێردە دیپلۆماسییەكان كارەكانیان لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا پەكدەخات. لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنەكە داوای لەو وڵاتانە كرد كە هێزەكانی ئاشتیپارێزی تێدایە، هاوكاریی تەواو لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان و ڕادەستكردنی تۆمەتباران بە دادگا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕاسپێردرا تاوەكو ساڵانە ڕاپۆرتێكی ورد لەسەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و ئاستی سزادانی تاوانباران پێشكەش بكات. ئەم بڕیارە نوێیە دوای ئەوە دێت كە تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 59 كارمەندی ئاشتیپارێز لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا كوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 205 Today: 1,486 📊 Click Here