خوێندراوەتەوە: (181)

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، لە گومرگی فڕۆكەخانەی كەركووك توانیویانە ڕێگری لە بە قاچاخكردنی 226‎ هەزار دۆلار بكەن كە لە لایەن گەشتیارێكەوە هەوڵی بردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەدرا. ئەم 226 هەزار دۆلارە لە كاتی پشكنینی هۆڵی گەشتیاراندا دۆزراوەتەوە و بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، دەستی بەسەردا گیراوە. گومرگ ئاماژەی بەوە كردووە، كە پەڕاوی یاسایی بۆ گەشتیارەكە كراوەتەوە و ڕادەستی دادگا كراوە، جەختیشی كردەوە، چاودێرییەكان بۆ پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی دراو بەردەوام دەبن. لەلایەکى ترەوە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ‎٢٠٢٦‎دا، لە ئەنجامی ‎١٥٧‎ پڕۆسەی جیاواز لە سەرتاسەری پارێزگاکاندا، ‎٥٩‎ کەسیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 446 📊 Click Here