خوێندراوەتەوە: (42)

بەهۆی دۆسیەی گەندەڵییەوە 40 كەسایەتی سیاسی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە و ململانێی لایەنەكان توند بووەتەوە. سەرچاوە سیاسی و دادوەرییەكان ئاشكرایان كردووە “لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەیەكی گەندەڵی پەیوەست بە عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوت، تا ئێستا 27 تۆمەتبار دەستگیر كراون و دەستیش بەسەر زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاردا گیراوە و چاوەڕوان دەكرێت 40 كەسایەتی دیكەیش دەستگیر بكرێن”. كەناڵی حوڕڕەی ئەمریكی بڵاوی كردەوە “هەڵمەتەكە ڕەهەندێكی سیاسی وەرگرتووە؛ لایەنە سیاسییەكان دۆسیەی گەندەڵی وەك چەكێك دژی یەكدی بەكار دەهێنن”. لەوبارەوە سیاسییەكی باڵای شیعە، كە كاندیدی پۆستێكی وزارییە، ئاشكرای كردووە “لە لایەن هەندێك فراكسیۆنەوە هەڕەشەی لێ كراوە دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بكەنەوە ئەگەر پاشەكشە لە وەرگرتنی وەزارەتەكەی نەكات”. ئەم ململانێیە گەیشتووەتە ئاستێك كە لایەنەكان داوا دەكەن دۆسیەی ئەو وەزارەتانە هەڵبدرێنەوە كە لەژێر كۆنترۆڵی نەیارەكانیاندایە، ئەمەش وای كردووە هەڵمەتە یاساییەكە وەك ئامرازێكی فشار بۆ دەستكەوتی سیاسی دەربكەوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,703 📊 Click Here