خوێندراوەتەوە: (262)

محمد قادر حسن

قەیرانەکە تەنیا خۆی لە هەژاریی کەرتی کشتوکاڵدا نابینێتەوە، بەڵکو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە نەبوونی “سەروەریی خۆراک” و پەککەوتنی بنەڕەتییەوە هەیە. هەرێمێک کە خاوەنی دۆڵە بەپیتەکان، چیاکانی پڕ لە سەرچاوەی ئاو، و زەویی کشتوکاڵیی بەرفراوانە، لە بنەڕەتدا دەبێت خاوەنی توانایەکی لەبننەهاتوو بێت بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی سیستەمێکی خۆراکیی سەقامگیر و خۆڕاگر. کەچی لە بەرامبەردا، جووتیارانی خۆماڵی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تووشی مایەپووچی و کێشەی سەخت دەبن، و کۆمەڵگە بە ڕێژەیەکی ترسناک پشت بە خۆراکی هاوردەکراو لە دەرەوە دەبەستێت. پرسیارە جەوهەری و بەڕێوەکە لێرەدا ئەوەیە: چۆن خاکێکی پڕ لە دەرفەت و توانای کشتوکاڵی دەتوانێت هێندە پشتبەستوو و بێتوانا بێت لە دابینکردنی پارووی نانی هاووڵاتییەکەی خۆیدا؟

وەڵامی ئەم بێسەروبەرییە لەو مۆدێلە حوکمڕانییەدا ڕەنگ دەداتەوە کە تێیدا پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی هەمیشە دەبێتە قوربانیی قۆرخکاریی بازرگانیی دەرەکی و بەرژەوەندیی حیزبی. لە هەناوی ئەم نادادپەروەرییە ئابوورییەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە دەبینین: “لە هەرێمدا جووتیار لەسەر خاکی باوبایپی خۆی هەژار دەکەوێت و بەرهەمەکەی لە باخەکاندا دەڕزێت، کەچی خەڵک ناچارن بۆ دەستکەوتنی پاروویەک نان پشتی بە کاڵای پڕ لە مەترسی و گرانبەهای وڵاتانی دروسا بەستبێت!” ئەمە نیشانەی ڕوونی دەوڵەتێکە کە ئامانجەکەی تەنیا قازانجی کاتییە نەک پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.

ڕزگاربوون لەم مەترسییە گەورەیەی خۆراک، پێویستی بە گۆڕانی ڕیشەیی لە ستراتیژیی ئابووریدا هەیە. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە قایل بێت بەم پشتبەستنە نەخۆشە، و بە یەکدەنگی داوای پشتگیریی لە جووتیاری خۆماڵی، دروستکردنی بەنداوی نوێ، و قەدەغەکردنی قۆرخکاریی بازرگانیی بوبکات، تا خاک بتوانێت داهاتووی نەوەکان بژیەنێت نەک ئەوەی وڵات ببێتە بازاڕێکی بێسنوور بۆ کەلوپەلی نامۆ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,916 📊 Click Here