خوێندراوەتەوە: (4.5K)

بەڵێن جەمال بابەکر

لەبری ئەوەی تەنیا پەنا بۆ تاوانبارکردنی هێزە دەرەکییەکان ببەبات، پێویستە پرسیارێکی وردتر و لێکۆڵینەوەیی تر بوروژێنێت: کاتێک دامەزراوەکانی هەرێم دابەشبوو و لاواز دەمێننەوە، ڕاستەقینە کێ لەم دۆخە قازانج دەکات؟ ئایا باڵە سیاسییە ناوخۆیییەکان، ئەکتەرە هەرێمییەکان، تۆڕە ئابوورییە قۆرخکارەکان، یان هەموویان پێکەوە سوودمەندن لەم بێسەروبەرییە؟ کاتێک پەرتبوون و لاوازیی پێکهاتەکان دەبێتە دۆخێکی بەردەوام، دەردەکەوێت کە لاوازییەکە تەنیا فەشەلی هەڵە نییە، بەڵکو سیستەمێکە سوودی بۆ کێبڕکێکارەکان هەیە.

لە ناوەندی ئەم بەرژەوەندییە هاوبەشەدا، حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەبینن کە مانەوە لە دۆخی قەیرانەکاندا باشترین ئامرازە بۆ پاراستنی نفوزی خۆیان؛ چونکە لە دۆخی ئاسایی و یاساییدا، لێپرسینەوە و سەروەریی یاسا کۆتایی بە قۆرخکاریی دارایی و سەربازییان دەهێنێت. لە هەناوی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک بگوترێت: “گەورەترین پشکی قازانج لە لاوازیی دەوڵەتدا بۆ ئەو کەسانەیە کە بانگەشەی پاراستنی نیشتمان دەکەن، چونکە لە ڕێگەی ئەم لاوازییەوە دەتوانن سەرچاوەکان دابەش بوبکەن بێ ئەوەی کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بوبکات!”

ئاشکراکردنی لایەنە سوودمەندەکان، یەکەم هەنگاوە بۆ تێکشکاندنی بازنەی قەیرانەکە. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە وەک بینەرێک سەیری ئەم دابەشکردنی بەرژەوەندییانە بوبکات، و بە ئاگایییەوە ئەو تۆڕە ئابووری و سیاسییانە بخاتە ژێر پرسیارەوە کە قازانج لە لاوازیی دامەزراوەکانی نیشتمان وەردەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 1,800 📊 Click Here