خوێندراوەتەوە: (718)

سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت دۆناڵد ترەمپ لەنێوان هەڵبژاردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەستەم یان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی خراپدا گیری خواردووە و دەرفەتی بڕیاردانی واشنتۆنیش بەرانبەر تاران زۆر بەرتەسک بووەتەوە. دامەزراوەی هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە ێکی فەرمیدا لە پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی پێ کردووە، کۆمەڵێک فاکتەری وەک هۆشدارییەکانی ئێران بۆ پێنتاگۆن و گۆڕانی زمانی هەڕەشەی هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک چین، ڕووسیا و ئەوروپا بەرانبەر واشنتۆن، گوشارێکی زۆریان بۆ سەر ئیدارەی ئەمریکا دروست کردووە. هەواڵگریی سوپای پاسداران پێیوایە ە نەرێنییەکانی ترەمپ بۆ کۆنگرێس و ناچاربوونی بە قبووڵکردنی مەرجەکانی تاران بۆ دانوستان، نیشانەی ئەوەن کە سەرۆکی ئەمریکا تەنیا دوو بژاردەی تاڵی لەبەردەمدایە؛ یان دەستپێکردنی جەنگێکی سەربازیی پڕ مەترسی، یان ملدان بۆ ڕێککەوتنێکی “خراپ” کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات. لە کۆتایی ەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە کات لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە و بژاردەکانی بەردەم کۆشکی سپی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران گەیشتوونەتە بنبەست و بەرتەسکبوونەوەی بێپێشینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 1,902 📊 Click Here