خوێندراوەتەوە: (19)

ئەنجومەنی وەزیران دوای كۆبونەوە ڕایگەیاند، داوا لەتیمی وەزاریی یەکێتیی لەحكومەت دەکەن کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و درێژە بەکارکردن و دەوامکردنیان لەحکومەت بدەن.

ئەمرۆ، ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت کۆبوەوەو داواشی لەتیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و درێژە بەکارکردن و دەوامکردنیان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بدەن و هەر سەرنج و تێبینی و پێشنیارێکیشیان هەیە، پێویستە لەچوارچێوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و چارەسەر بکرێن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەیزران، لەكۆبونەوەكەدا، مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوە داوە کە لەگفتوگۆکانیدا لەبەغدا، جەختی لەپێویستیی ڕێزگرتن لەسیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتیی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە كردوە.

هاوكات، ئەنجومەنی وەزیران، شاندی دانوستانکاری ڕاسپاردوە کە لەسەر بنەمای ئەو لەیەکتێگەیشتن و کەشە ئەرێنییەی لەدوا سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا هاتوەتە ئاراوە، لەگفتوگۆ و دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027 بەردەوام بن، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی و کۆتایی و دادپەروەرانە، لەبارەی جێگیرکردنی موچەو شایستە دارایییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتیی فیدراڵدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 2,238 📊 Click Here