بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەری ێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵی دادگەری كرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ەكەیدا پیرۆزبایی لە سەرۆك و سەركردایەتی و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. ناوبراو بە ڕێزەوە باسی لە پێگە و ڕۆڵی كۆمەڵی دادگەری وەك هێزێكی نیشتمانی و كاریگەر كرد و ئاماژەی بەوە دا، حیزبەكەیان وەك هەمیشە بایەخێكی زۆر بەو ڕۆڵە دەدات، كە لە خزمەتكردنی گەل و خاكدا دەیگێڕن. سەرۆكی یەكێتی دووپاتی كردەوە، پابەندن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و دەیانەوێت پەیوەندییەكان و هاوكارییەكانیان لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری پەرەپێبدەن. ئامانجی ئەم هەنگاوە وەك لە ەكەدا هاتووە، یەكخستنی هەوڵەكانە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
