خوێندراوەتەوە: (916)

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق ڕەتیدەکاتەوە هێزی تایبەت بەدرۆن‌و هەزاران درۆنی ئۆکرانی لەهەرێم جێگیرکرابێتو دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانە بنەمایان نییە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لەعێراق ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەهەرێمی کوردستان جێگیرکرابێتو ڕایگەیاند، “ئەم تۆمەتانە بەتەواوی بێ بنەمانو دەچنە خانەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانەی ئامانجدارەوە، چونکە ئۆکرانیا هیچ درۆنێک، یەکەی درۆن یان کارمەندی پەیوەندیداری لەهەرێمی کوردستان یان لەهیچ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیرنەکردوە”.

ڕۆژی سێشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا سەربازو شارەزای درۆن‌و هەزاران درۆنی بچوکی لەهەرێمی کوردستانی عێراق جێگیرکردوە.

باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە پێداگریی لەوەدەکات، ئۆکرانیا بەتەواوی رێز لەسەروەریی‌و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق دەگرێت‌و بەهایەکی یەکجار زۆر دەداتە دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 2,686 📊 Click Here