خوێندراوەتەوە: (62)

سابیر محمد سابیر

بێگومان جیاوازی لەنێوان  ناڕەزایەتی لەناوخۆی کودستان و عێراق و تاراوگە زۆرە.

ئەوان فێر بوون چۆن دەست و پەنجە لەگەڵ دەنگە ناڕازی و ئازادیخوازان و تەنانەت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان و عێراق نەرم بکەن بۆیە بۆیان دوبارەیە بە هەڕەشە لێدان حەپس کردن یان هەندێک جار بەناوی دانوستان لەگەڵیان بەفێڵی سیاسی گرەوی خۆیان دەبەنەوە، واتە ئەم دەستو پەنجە نەرم کردنە واتای ئەوەیە بە سیناریۆی دوبارە تائاستی  کوشتن و بێ سەرو شوێن کردن دەڕۆن، بەمەش چاوترسێنی دروست دەکەن ئەگەرچی ئەوانەی چاونەترسن ئەنجامەکەیان کوشتن و بێ سەرشوێن کروونە.

بەڵام ئەوەی بوەتە مۆتەکەی سیاسی بۆیان جوڵانەوەکانی تاراوگەیە کە ڕێکخراوەکان و کەسایەتیەئازا و ئازادەکان ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتی دەکەن.

ئەوان ئەترسن ڕاستینەی مێژوویان و پێشینەی چەپەڵیان لە وڵاتانی ئەوروپا بەتەواوی کەشف ببێت و پەردە لەسەر تاوانەکانیان هەڵماڵرێت.

حیزبەکوردیە دەسەڵاتدارەکان دوای شەڕی ناوخۆ شەرعیەتیان بە فێڵ و درۆ وەر گرت لەهەندێک وڵاتی ئەوروپی کە ئەوان حیزبی دیموکراتی و ئەنتەرناسیونالن.

بەڵام لەژێر پەردەی دیموکراسی و سوسیالیستیدا خوێنی گەڵێکیان دەمژی خاکی میلەتێکیان دەفرۆشت جەنگی ناوخۆیان دەکرد، قوت و مەعاشی گەڵێکیان فەرهود دکرد و دەیکەن.

چەندین ڕۆژنامەنوسیان بێ سەرو شوێن کرد، چەندین دەنگی ئازادیان لەزیندان بێ دەنگ کرد، چەندان قەڵەمی ڕاستیان لە داردا .

بۆیە گرنگە دەنگی  تاراوگە  زیاتر کاریگەریەکانی خۆی نیشانی دەسەڵاتی چەوسێنەری کوردستان و عێراق بدات، تا بۆی ڕون بێت کە هێز و پێزێک هەیە بەوریاییەوە ئاگای لە ستەم و زوڵمە بەردەوام و ئاشکرا و شاراوەکانیان هەیە، تا بزانن کە چالاکوان و ڕێکخراوانێک هەن کار لەسەر ناساندنیان دەکەن و پەردە لەسە ئەو کار و کردەوە قێزەونانەی دەسەڵاتی کوردی و عێراقی دەکان.

چالاکی ڕێپێوانی ٢٠٢٦/٩/١ ی ڕێکخراوی داکۆک بەبەشداری هەزاران گەنجی بوێر و تێکۆشەر بەڵگەی ڕونن لەسەر زیندوێتی کوردانی تاراوگە و پەیامێکی گرنگە بۆ جیهان و خودی دەسەڵاتی کوردی و عێراقی.

ئەم مەشخەڵە ناکوژێتەوە و بەردەوام دەبێت تا سەرکەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 3,097 📊 Click Here