خوێندراوەتەوە: (135)

گەشتیارێکی تەمەن ٣١ ساڵی عەرەب، کە باوکی چوار منداڵە، لەکاتی بەسەربردنی پشوودا لە ڕووباری سیروان لە سنووری گوندی ئیمامی زامن خنکا و دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دواى گەڕانێکى زۆر توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەشتیارە لەگەڵ دوو خێزاندا بە مەبەستی بەسەربردنی پشووەکانیان و مانەوە بۆ چەند ڕۆژێک، سەردانی ناوچەکەیان کردووە. ڕووداوەکە بەشێوەیەکی کتوپڕ بووە، چونکە قوربانییەکە تەنها دە خولەک دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و گیانی لەدەستداوە. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی فریاکەوتنی ١٠٤ گەیشتوونەتە ناوچەکە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین کردووە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکەی لەناو ڕووبارەکەدا، سەرەنجام توانرا تەرمەکەى بدۆزرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 374 📊 Click Here