خوێندراوەتەوە: (138)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناونووسین بۆ فەریزەى حەج 70 هەزارى تێپەڕاند و دوا وادەش بۆ خۆتۆمارکردن سێ ڕۆژ دیکەیە. ڕۆژی 21-7-2026 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پڕۆسەى ناونووسینیان بۆ فەریزەى حەج لەڕێگەى ئۆنلاینەوە کاراکرد و ماوەى 15 رۆژ دیاریکرا و رۆژى 5ى ئەم مانگە دوا وادەى خۆ تۆمارکردنە. بەپێى زانیارییەکان نانووسینەکە بۆ دوو ساڵە لەدواى خۆتۆمارکردنەوە تیروپشک بۆ ساڵانى 2027 و 2028 دەکرێت. ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بەو پێیە بێت بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵدەبژێردرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 458 📊 Click Here